ئیڤێت کوپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای کۆبوونەوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسێك ڕایگەیاند، نوێنەرانی نزیکەی 40 وڵات داوای کردنەوەی دەستبەجێ و بێ مەرجی گەرووی هورمز دهكهن، بۆ ئهمهش هەڕەشەی سزای زیاتر لە ئێران دهكهن.
كوپهر وەزیری دەرەوەی بهریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاندووه: ئێران هەوڵ دەدات ئابووری جیهانی لە گەرووی هورمز بە بارمتە بگرێت، لهمهشدا نابێت سەرکەوتوو بێت.
راشیگهیاندووه: لهگهڵ هاوبهشه ئهوروپییهكانی داوای کردنەوەی دەستبەجێ و بێ مەرجی گەرووەکە و ڕێزگرتن لە بنەما بنەڕەتییەکانی ئازادیی کەشتیوانی و یاسای دەریاکانیان له ئێران كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتان ڕێککەوتوون لەسەر لێکۆڵینەوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئابووری و سیاسیی هاوئاهەنگ، وەک سزاکان، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئێران ئەگەر گەرووەکە بە داخراویی بمێنێتەوە.
لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران نزیکەی بە تەواوی ئەم ڕێگایە گەورەیەی دەریایی داخستووه کە نزیکەی لەسەدا 20ی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی شل و بە گشتی پێدا تێدەپەڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.