Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 06:20

كارەبای باڵەكایەتی بەگشتی بووە 24 كاتژمێری

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای چۆمان رایگەیاند كە لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە كارەبای ناوچەی باڵەكایەتی بە گشتی چووەتە ناو پڕۆژەی رووناكی و بووەتە كارەبای 24 كاتژمێری.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندووە: کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 2/4/2026 کارەبای سنووری بەرێوەبەرایەتیمان (باڵەکایەتی بە گشتی) بووە 24 کاتژمێری و چووە ناو پڕۆژەی رووناکی.

راشیگەیاند: داواکارین لە هاووڵاتییانی خۆشەویست بەرچاوڕوونیان هەبێت و بەپێی پێویست کارەبا بەکاربێنن، لەبەرئەوەی لەلایەن تیمی پڕۆژەی رووناکی بە نرخی نوێ یەکەکانی بەکارهاتوو هەژمار دەکرێت.

هەروەها رایگەیاندووە: پێمان راگەیەنراوە تا رێکەوتی 13-4-2026 مامەڵەی گۆڕین و مۆرکردنەوەی پێوەر جێبەجێ ناکرێت و هەموو مامەڵەیەک لەمەودوا بە سیستەمی نوێی پڕۆژەی رووناکی جێبەجێ دەکرێت.

بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای چۆمان لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا كە ، ئێستا بەشێکی زۆری سەنتەری قەزا و ناحیە و گوندەکانمان پێوەری زیرەکیان بۆ نەبەستراوە، بۆیە بۆ ماوەیەکی کاتی لەسەر پێوەری میکانیک (کۆن) کار دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.