Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:05

ئەمریکا: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هێرش دەکرێتە سەر بەغدا و دەبێت هاووڵاتییانمان عێراق جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە و مەترسیداری بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەدات لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی توند لەلایەن "میلیشیاکانی ئێران لە بەغدا" بۆ سەر ناوەندی شاری بەغدا لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا.

خاڵەکانی ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا:

1- میلیشیاکان بەتەمان لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا هێرشی بەرفراوان لە ناوەڕاستی بەغدا و ناوچە جیاوازەکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەنجام بدەن.
 

2- هێرشەکان تەنها بنکە سەربازییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو (هاووڵاتییانی ئەمریکی، کۆمپانیاکان، زانکۆکان، کەرتی وزە، هۆتێلەکان و فڕۆکەخانەکان) و تەنانەت دامەزراوە حکومییەکانی عێراق و ئامانجە مەدەنییەکانیش دەبنە ئامانج.


3- باڵیۆزخانەکە هۆشداری دەدات کە میلیشیاکان هەوڵی ڕفاندنی هاووڵاتییانی ئەمریکی دەدەن، هەر بۆیە داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات "دەستبەجێ و بەبێ دواکەوتن" خاکی عێراق جێبهێڵن.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە ڕێگری لەم هێرشانە بکات کە لە ناوخۆی وڵات یان لە خاکی عێراقەوە بۆ دەرەوە دەکرێن. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ڕەنگە هەندێک لەو "میلیشیایانە" پەیوەندییان بە حکوومەتەوە هەبێت یان ناسنامەی فەرمی فەرمانبەری دەوڵەتیان پێ بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.