به‌ره‌ه‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی له گوتارێكی ڤیدیۆیی 20 خوله‌كیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، تازه‌ترین بڕیار و پێشهات و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر جه‌نگی ئێران به گشتیی خسته‌ڕوو.
دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رده‌م گرنگترین ئاژانس و میدیا جیهانییه‌كان ته‌واوی ورده‌كاریی جه‌نگی ئێرانی له‌ماوه‌ی 32 رۆژی رابردوو خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئاهه‌نگ گێڕانی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاسته و چیتر پێویست به ترس ناكات له ئێران.
له گوتاره‌كه‌دا كه له كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌كیترین كاره‌كته‌ره سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا دژی ئیران ئاماده‌بوون.
گرنگترین لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له گوتاره ڤیدیۆییه‌كه..
ده‌ستخۆشی له ناسا ده‌كه‌م بۆ ناردنی كه‌شتیی ئارتیمیس2 بۆ خولگه‌ی مانگ
له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی جه‌نگدا ئامانجی گه‌وره‌مان له جه‌نگی ئێران به‌ده‌ستهێناوه له وێرانكردنی كۆگا ئه‌تۆمیه‌كانیان وه ژێرخانی وزه و سه‌ركرده‌كانیان.
له‌پێش من هیچ سه‌رۆكێك جه‌نگی وا گه‌وره‌ی نه‌كردووه .
من بووم پیشانم دا كه سوپای ئه‌مه‌ریكا كێیه
هاوپه‌یمانه‌كانمان له جه‌نگی ئێران وه‌كو پێویست هاوكارمان نه‌بوون
ڕێگه ناده‌م كه ئێران هیچ كات چه‌كی ئه‌تۆمیی هه‌بێت
ماوه‌ی 40 ساڵه ئێران ده‌ڵێت مردن بۆ ئه‌مه‌ریكا ئێمه پیشانمان دان كه مردن بۆ كێیه
جه‌نگی غه‌زه‌ش كه بووه مایه‌ی ماڵوێرانی فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌ر ده‌ستی ئێرانی تێدا بوو
ده‌بووایه زووتر گورزی سه‌ربازیی كوشنده له ئێران بوه‌شێنرێت
به‌دڵنیایی ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی من كردم له جه‌نگی دژی ئێران سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆم نه‌یانوێرا بیكه‌ن.
باراك ئۆباما ئاسانكاریی زۆری كرد كه ئێران هه‌وڵ بدات بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمیی .
.من شانازی ده‌كه‌م كه بوومه رێگر له‌وه‌ی كه ئێران ده‌ستی بگات به چه‌كی ئه‌تۆمیی و ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان
به‌هۆی داواكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان تا ئێستا رژێمی ئێران 45 هه‌زار هاووڵاتیی خۆی كوشتووه، ئه‌وه‌ش هیچ كات قه‌بوڵكراو نییه.
ئێرانمان ڕانه‌گرتبا مووشه‌كی وایان دروست ده‌كرد كه بگاته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا.
ئێران ڕانه‌گیرابا ده‌بووه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان
ئێستا شتێك نه‌ماوه به‌ناوی هێزی به‌رگریی و هێزی ده‌ریایی ئێران
كاتی ئه‌وه هاتووه ئاهه‌نگ بگێرین له سه‌ركه‌وتنمان له جه‌نگی ئێران‌دا
زۆرینه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوام لێده‌كه‌ن كاره‌كه له‌گه‌ڵ ئێران ته‌واو بكه‌م.
نه‌وتی ڤه‌نزوێلا پێداویستی ئه‌مه‌ریكا به‌زیاده‌وه پڕ ده‌كاته‌وه
ئێمه پێویستمان به نه‌وتی گه‌رووی هورمز نییه، به‌ڵكو وڵاتانی تر پێویستیان پێیه‌تی، بۆیه پێویسته وڵاتانی تر پارێزگاری له كردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رووه بكه‌ن.
وا ده‌كه‌ین نه‌وتی زۆر بكه‌وێته بازاڕیی جیهانییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نرخی نه‌وت دابه‌زێت.
ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌ی میژوویی دژی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو ئامانجه‌كانمان ته‌واو ده‌بن.
له رۆژانی داهاتوودا زۆر خراپ له ئێران ده‌ده‌ین تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ردین.
ئه‌گه‌ر ئێران له‌گه‌ڵمان رێكنه‌كه‌ون له وێستگه‌كانی نه‌وت و وزه‌ش ده‌ده‌ین و ده‌كه‌ینه ئامانج.
جه‌نگی ئێران له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م زۆر به‌هێزتره، به‌ڵام به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چیتر ئێران كه‌ڵه‌گای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه.
داوا ده‌كه‌م خودا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌زموونی دیموكراسی له ته‌واوی گه‌لانی جیهان بپارێزێت


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.