ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیاوە پێ گەیشت.
تۆم باراک پەیامی سەرۆک دۆناڵد ترەمپی گەیاند کە تيایدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات. سەرۆک ترەمپ هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و هاوخەمی بۆ خانەوادەی شەهیدان دەربڕيوه و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووه.
له پهيوهندييه تهلهفۆنييهكهدا تۆم باراک هەروەها جەختی لە پشتگیریی تەواوی سەرۆک ترەمپ و ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییەکەی کرد و پێزانینی بۆ هەڵوێست و هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی پهیوهندییهکه بوو.
نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی تایبەتی لە دۆناڵد ترەمپ پێ گەیشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.