Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 08:28

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە و سبەی باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بەومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەواوی 48 کاتژمێری بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور".

سەبارەت بە  پلەکانی گەرما کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ.

بەرێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .

کەشناسی ئاشکرای کرد, کاتەکەکانی دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و شەپۆڵی بارانبارین دەست پێدەکاتەوە سەرەتا لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک نمە باران و بارانێکی مام ناوەند دەبێت پاشان شەپۆڵەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە.

کەشناسی راشیگەیاند؛ سبەی پلەکانی گەراما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 20 پلەی سیلیزی

پیرمام 16 پلەی سیلیزی

سۆران 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی

دهۆک 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.