کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە وڵاتەکەی میوانداری کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات بە بەشداری زیاتر لە 30 وڵات، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئارامی و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی گواستنەوەی دەریایی لە گەرووی هورموز.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای سەرۆکایەتی وەزیران لە لەندەن ئاماژەی بەوە کرد، توانیویەتی 35 وڵات لە دەوری "ڕاگەیەندراوی نیاز" کۆبکاتەوە، بۆ ئەوەی وەک یەک بەرەی یەکگرتوو کار بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی لە کەنداو.
کییەر ستارمەر گوتیشی: "بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوە، بۆ یەکەمجار سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەم وڵاتانە بکات" بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.