سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی نوێی بابلی ـ ئاشووری و جەژنی ئەکیتۆی ئاراستەی کلدانییەکان و ئاشوورییەکان و سریانییەکان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پلاتفۆرمی ئێستی فەرمی خۆی پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ بڵاو کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی ئاراستەی کلدانییەکان و ئاشوورییەکان و سریانییەکان کرد.
دەقی پەیامی پیرۆزبای مەسرور بارزانی: " پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێ لە خوشک و برایانی کلدان و ئاشووری و سریانی لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەم".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.