Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:30

دەوحە تاران بە بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوت لە ئاوەکانی قەتەر تۆمەتبار دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی قەتەر ڕایگەیاند، کەشتییەکی گواستنەوەی سووتەمەنی سەر بە کۆمپانیای (قەتەر ئێنێرجی) لە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئەو وڵاتەدا، لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەک کراوەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، سێ مووشەکی "کروز" لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی ئاوەکانی قەتەر کراون. هێزە چەکدارەکانی قەتەر توانیویانە دوو مووشەکیان بەرپەرچ بدەنەوە، بەڵام مووشەکی سێیەم بەر کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی خاو کەوتووە کە لەلایەن کۆمپانیای (قەتەر ئێنێرجی)ـیەوە بەکرێ گیرابوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرجەم 21 کارمەندی ناو کەشتییەکە بە سەلامەتی ڕزگار کراون و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.