Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 16:10

نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگی و لانکەی پێکەوەژیان دەمێنێتەوە

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ـ ئاشووری (6776) و جەژنەکانی ئەکیتۆوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان، ئاشووری و سریانی کرد. سەرۆکی هەرێم جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی بەهۆی دۆخی شەڕی ناوچەکەوە ڕێوڕەسمەکان بەڕێوە ناچن، بەڵام ئەم جەژنە دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندیی هەمیشەیی بە پاراستنی یەکسانی و ماف و ئازادیی هەموو پێکهاتەکان.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم:

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ـ ئاشووری (6776) و جەژنەکانی ئەکیتۆوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان، ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکەم. هیوای جەژن و پشوویەکی شاد و ئارامیان بۆ دەخوازم.

جەژنی ئەکیتۆ کە گوزارشت لە قووڵاییی مێژوویی و شارستانیی یەکێک لە پێکهاتە ڕه‌سه‌ن و دێرینەکانی وڵاتەکەمان دەکات، هەمیشە دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندیی هەمیشەییمان بە پاراستنی یەکسانی، ماف و ئازادییەکان. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگی و لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە.

له‌ كاتێكدا به‌هۆى دۆخى شه‌ڕى ناوچه‌كه‌وه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كان به‌ڕێوه‌ ناچن، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی ئارامى و ئاسوودەیی و پته‌وكردنی زیاتری تەبایی و ژیانی هاوبەش لەنێوان هەموواندا.

جەژنی ئەکیتۆ لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/4/1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.