نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق و وەرزشوانان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ مۆندیالی 2026. سەرۆکی هەرێم جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دەستکەوتە، کە دوای 40 ساڵ چاوەڕوانی بەدەست هاتووە، جێگەی شانازیی هەموو عێراقییەکانە و دەستخۆشی لە یاریزانان کرد کە خەونی ملیۆنان کەسیان کردە ڕاستی.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم:
بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ مۆندیالی 2026 له مهکسیک، که بهرامبهر به تیمی بۆلیڤیا به دوو گۆڵ بهرامبهر به گۆڵێک بردییهوه، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی عێراق بهگشتی، وەرزشوانان و یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەکەم.
ئەم دەستکەوتە مێژوویییە کە دوای (40)ساڵ چاوەڕوانی هاتە دی، مژدەیەکی خۆش و مایەی شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان. دەستخۆشی لە تەواوی ئەندامانی هەڵبژاردەکە دەکەم کە بە ماندووبوون و دڵسۆزیی خۆیان، خەونی گەیشتن بە مۆندیالیان کردە ڕاستی.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانی کۆمەڵەی مۆندیالدا دەخوازم و ئومێدەوارم ئەم سەرکەوتنە ببێتە هەوێنی تەبایی و خۆشی بۆ هەمووان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.