Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:06

عێراق دوای 40 ساڵ گەیشتە مۆندیال

کوردستان TV
100%

هەڵبژاردەی عێراق کۆتایی بە چوار دەیە لە چاوەڕوانی و دابڕان هێنا و بە شێوەیەکی فەرمی بلیتی گەیشتن بە یارییەکانی جامی جیهانیی 2026ی بەدەستهێنا.

لەسەر خاکی مەکسیک و لەنێو یاریگای "مۆنتێری"، هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی چارەنووسسازدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بووەوە. یاریزانانی عێراق توانییان بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنێکی زێڕین تۆمار بکەن و خەونی ملیۆنان هاونیشتیمانی بۆ گەیشتنەوە بە گەورەترین کەرنەڤاڵی وەرزشیی جیهان بکەنە ڕاستی.

هەڵبژاردەی عێراق لە سەرەتاوە بە هێرشبەری دەستیپێکرد و لە خولەکی 10دا "عەلی حەمادی" گۆڵی پێشەنگی تۆمار کرد. هەرچەندە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە خولەکی 38دا لە ڕێگەی یاریزان "مۆیسیس بانیاکا" ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، بەڵام یاریزانانی  عێراق لە گێمی دووەمدا کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کردەوە و لە خولەکی 53دا، "ئەیمەن حسێن" گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی تۆمارکرد و عێراقی هەژاند.

ئەم سەرکەوتنە وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی لە وەرزشی عێراقدا دادەنرێت، چونکە لە دوای مۆندیالی ساڵی 1986ەوە، ئەمە یەکەمجارە هەڵبژاردەی عێراق بگاتە یارییەکانی جامی جیهانی. بڕیارە یارییەکانی مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.

بە تۆمارکردنی ئەم ئەنجامە، عێراق وەک یەکێک لە نوێنەرانی کیشوەری ئاسیا، ئامادەیی خۆی لە مۆندیالی داهاتوودا مسۆگەر کرد و لاپەڕەیەکی نوێی لە شانازییە وەرزشییەکان بۆ مێژووی خۆی زیاد کرد.

 

وه‌رزش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.