دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیارە شەوی چوارشەممە وتارێکی تایبەت و فەرمی لەبارەی دۆخی ئێران و دواهەمین گۆڕانکارییەکان ئاراستەی گەلی ئەمریکا بکات.
بڕیارە وتارەکەی ترەمپ کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (ET) پێشکەش بکرێت، کە تێیدا تیشک دەخاتە سەر پێشهاتە نوێیەکان و هەڵوێستی فەرمیی واشنتن بەرانبەر بە تاران ڕادەگەیەنێت.
ئەم وتارە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا زانیاریی نوێ و بڕیاری گرنگ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات ئاشکرا بکات.
جێی ئاماژەیە، کۆشکی سپی داوای لە هاووڵاتییان کردووە بینەری ئەم وتارە بن، کە بە یەکێک لە وتارە گرنگەکانی ئەم ماوەیەی سەرۆک ترەمپ لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دادەنرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.