Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:28

لە بەیروت 7 کەس کوژران و 24 کەسیش بریندار بوون

دیمەنێک لە کاتی بۆردومانی ئیسرائیل لە بەیرووت، وێنە ئاژانسەکان
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت و ناوچەکانی دەوروبەری، 7 کەس گیانیان لەدەست دا و 24 کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی "جناح" لە باشووری پایتەخت، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 5 کەس و برینداربوونی 21 کەسی دیکە.

هاوکات لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا هاتووە، هێرشێکی تری ئاسمانی ئۆتۆمبێلێکی لە ناوچەی "خەلدە" لە باشووری بەیرووت کردووەتە ئامانج، کە لە ئەنجامدا 2 کەس گیانیان لەدەست داوە و 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر پایتەختی لوبنان چڕتر کردووەتەوە و بارودۆخی ئەمنی و مرۆیی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.


رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.