فڕۆکەیەکی سەربازیی ڕووسیا لە نیوەدوورگەی قرم کەوتە خوارەوە و 29 کەس گیانیان لەدەست دا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازیی وڵاتەکەیان لە نیوەدوورگەی قرم کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە هەر 29 سەرنشینەکەی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەست داوە.
ئاژانسی هەواڵی "تاس" لە زاری وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری (ئەنتۆنۆڤ-26) بووە و ڕۆژی سێشەممە لە ئاسمانی نیوەدوورگەی قرم تێکشکاوە.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەکەدا لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی مۆسکۆ پچڕاوە. لە ئێستادا تیمەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی تێکشکانەکە.
جێی ئاماژەیە، فڕۆکەی ئەنتۆنۆڤ-26 یەکێکە لە فڕۆکە سەرەکییەکانی گواستنەوەی سەربازی لە سوپای ڕووسیادا و ئەم ڕووداوەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر چاودێرییەکی وردی سەربازیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.