کۆمپانیای فڕۆکەوانی "فلای دوبەی" لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بڕیاری داوە بە قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوە و تەنانەت ترانزێتی هاووڵاتییانی ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی دوبەیەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەم بڕیارە هەموو هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی دەگرێتەوە، بەوانەشی کە خاوەنی ڤیزای نیشتەجێبوون (ئیقامە)، ڤیزای گەشتیاری و ڤیزای سەردانن، بەو پێیەش هیچ هاووڵاتییەکی ئێرانی بۆی نییە بچێتە ناو خاکی دوبەی یان لەوێوە بۆ وڵاتێکی دیکە گەشت بکات.
هاوکات لە بڕیارەکەدا جەخت کراوەتەوە، ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانەی لە ئێستادا لە دەرەوەی ئیماراتن، تەنانەت ئەگەر مافی نیشتەجێبوون (ئیقامە)ی ئەو وڵاتەشیان هەبێت، ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ ناو خاکی ئیمارات لێ قەدەغە کراوە.
تا ئێستا هۆکاری فەرمیی ئەم بڕیارە کتوپڕەی دەسەڵاتدارانی ئیمارات ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە بارودۆخێکی ئاڵۆزی سیاسی و ئەمنیدا تێپەڕ دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.