Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:30

ئومێد خۆشناو بۆ کوردستان تیڤی: 20 درۆن ئاراستەی هەولێر کران و هیچ زیانێکی گیانییان نییە

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، ئەمشەو لە ڕێگەی 20 درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر شاری هەولێر.

پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دایە هاووڵاتییان و ئاماژەی بەوە کرد کە خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە و بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.

جەختیشی کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان و بەدواداچوونی ورد بۆ شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان و لێکەوتەکانی ئەم هێرشانە دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.