Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 06:36

لە ڕێگەی درۆنەوە؛ ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لە باشووری بەیرووت کردە ئامانج

کوردستان TV
100%

شەوی سێشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی "خەلدە" کە دەکەوێتە باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان، ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی لوبنان بڵاوی کردەوە، درۆنێکی سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە مووشەکێک ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای سەرەکیی ناوچەی خەلدە پێکاوە. ئاماژە بەوەش دراوە کە دوابەدوای هێرشەکە، تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا بۆ ماوەی نزیکەی 1 مانگە بەردەوامییان هەیە و ناوچەکە ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکی سەربازیی گەورە بووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.