لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هەڵمەتێکی توندی دەستبەسەرداگرتنی سیمکارتی "بێ سەرەتا" دەستی پێ كردووە و بەو هۆیەوە دەیان دوکان داخراون و دەستبەسەر هەزاران سیمکارت گیراوە.
پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی سیمکارتی بێ سەرەتا ئەنجامدرا و لە ماوەی ئەم مانگەدا لیژنەیەكی تایبەتی پارێزگای هەولێر توانی دەستبەسەر 1 هەزار و 685 سیمکارتی بێ سەرەتادا بگرن.
هەر لەم هەڵمەتەدا، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و فرۆشتنی نایاسایی سیمکارت، 17 شوێن و دوکانی مۆبایل داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای دارایی و پێبژاردن کرانەوە.
پارێزگاری هەولێر هەرەوەها ناوی ئەو دوكانانەشی بڵاوكردەوە كە بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون و داخراون كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-
مۆبایلی نوور، دانا فۆن، ئۆرجینال فۆن، زیلان فۆن، تێن فۆن، ئایتی بۆ مۆبایل، مۆبایلی ڕەوەند، مۆبایلی كوردستان، نازناز فۆن، شیمال فۆن، نیاز كارت، مۆبایلی نەشئەت و بەشدار، مۆبایلی وەلید، مۆبایلی محەمەد و واحید، مۆبایلی بەشدار، هاودەر مۆبایل، مای فۆن.
پارێزگای هەولێر جەختیشی كردەوە کە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە بازرگانییەکی نایاسایی کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و بەکارهێنانی سیمکارتی بێ سەرەتا بۆ مەبەستی نادروست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.