بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانییان چوار تۆمەتبار بە ڕەگەز عەرەب دەستگیر بکەن، کە هەستابوون بە دزیکردن و بڕینی دوو قاسە لە ناوشاری هەڵەبجەدا.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم کەسانە هەستابوون بە بڕینی سندوقی خێرخوازیی مزگەوتێک و هەروەها بڕینی قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل و بردنی پارەکانی ناو ههردوو قاسهکە. دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، لە ماوەیەکی کەمدا ناسراونەتەوە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، تۆمەتبارەکان پێکهاتوون لە چوار کەس بە ناوەکانی:
1- (م. ح. ر) تەمەن 18 ساڵ.
2- (ا. و. ع) تەمەن 16 ساڵ.
3- (ع. س. ج) تەمەن 16 ساڵ.
4- (ع. م. ع) تەمەن 13 ساڵ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوو لە تۆمەتبارەکان پێشینەی تاوانی دیکەیان هەبووە. پاش دەستگیرکردنیان، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. لە ئێستادا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزاکانی عێراقی (ی.س.ع) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.