Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:06

پارێزگاری هەولێر: پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکانی سەر هەولێر بکاتەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات بەرپرسیارێتیی یاسایی هەڵبگرێت و قەرەبووی زیانلێکەوتووانی هێرشەکانی سەر پایتەخت بکاتەوە، هاوکات لیژنەی خەمڵاندنی زیانەکانیش بۆ ئامادەکردنی لیستی وردی زەرەرمەندان ڕادەسپێرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ "لیژنەی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان" لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو.

پارێزگاری هەولێر لیژنەکەی ڕاسپارد کە بە وردی لیستی ناوی ئەو هاووڵاتی و شوێنە گشتییانە ئامادە بکەن کە لە ڕێکەوتی 28ی شوبات تاوەکوو ئەمڕۆ، بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی گروپە لەیاسادەرچووەکانەوە تووشی زیانی ماددی و مرۆیی بوونە.

ئومێد خۆشناو داوای لە حکوومەتی عێراق کرد کە لە چوارچێوەی "بودجەی فریاکەوتن"دا بەرپرسیارێتیی یاسایی خۆی هەڵگرێت و قەرەبووی سەرجەم ئەو هاووڵاتی و لایەنانە بکاتەوە کە بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆریستییانەوە زیانمەند بوون.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگار داوای لە میدیاکان کرد لە کاتی ڕووماڵکردنی شوێنە زیانلێکەوتووەکاندا پابەندی ڕێنماییەکانی "فەرمانگەی میدیا و زانیاری" بن. جەختیشی کردەوە کە پێویستە تاوانەکان بە شێوەیەکی پیشەیی نیشانی جیهان بدرێن و دووربکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و شێواندنی ئامارەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.