Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:04

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم کارە بە ئامانجگرتنی تەواوی خەڵکی هەرێم و عێراقە، هاوکات داوای دۆزینەوە و سزادانی یاسایی ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەکات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌ ئامانجگرتنی ماڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و ئه‌مه‌ وه‌ك به‌ ئامانجگرتنی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه‌ و بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانییه‌ی له‌ هه‌رێم هه‌یه‌.

 هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نیه‌ له‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ ئێستا ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ به‌دیهێنانی هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ شایه‌تی ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌. داواكارین له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ زووترین كات به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن به‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ و لێپێچینه‌وه‌و راده‌ستكردنیان بۆ دادگا و به‌سزاگه‌یاندنیان به‌ پێی یاسا.

دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.