کۆماری ئوردن بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک و بە "پێشێلکارییەکی مەترسیدار" بۆ سەر ئاسایشی عێراق وەسفی کرد.
وەزارەتی دەرەوە و کاروباری ڕەوەندی ئوردن، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "ئەم هێرشە دەستدرێژییەکی ڕەتکراوەیە و پێشێلکردنی ئاشکرای ئاسایش و سەقامگیری کۆماری عێراقی برایە."
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە، شانشینی ئوردن هاوسۆزی و پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە. هەروەها جەخت لە گرنگی پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکەکەی دەکاتەوە.
ئەم هەڵوێستەی ئوردن لەکاتێکدایە کە ناوەندە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە کاردانەوە بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەک کە بکرێتە سەر سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.