Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 18:16

لە لوبنان سەربازێکی ئەمریکی لە ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیلدا کوژرا

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل بە فەرمی کوژرانی سەربازێکی دیکەی خۆی لە ئەنجامی پێکدادانە چڕەکانی باشووری لوبنان ڕاگەیاند. بەمەش کۆی ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لەو بەرەیەدا، لەوەتەی پەرەسەندنەکانی 2ی ئازارەوە، بۆ 5 سەرباز بەرزبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، سەربازە کوژراوەکە ناوی (ئیدان ڕاز)ە و تەمەنی 22 ساڵە. ناوبراو هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکییە و خەڵکی ویلایەتی کۆنێتیکتە، کە لە ڕیزەکانی کەتیبەی 890ی لیوای پەرەشوتەوانان خزمەتی دەکرد و لە شەڕی ڕووبەڕووی ڕۆژی شەممەدا کوژراوە.

سەرچاوە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر هێزە پیادەکان "کوشندەتر" بوون؛ لە هەمان ڕووداودا 3 سەربازی دیکە لە ئەنجامی "بۆسەیەکی توند"دا بریندار بوون و بە هێلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەکانی ناوخۆی ئیسرائیل گوازراونەتەوە.

هاوکات، بەرەی باشووری لوبنان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چڕترین ئاستی گرژیی بەخۆوە بینیوە. جگە لەو کوژراوە، ئەفسەرێک بەهۆی مووشەکی دژەتانکی "کورنێت" و ئەفسەرێکی دیکە لەگەڵ 6 سەرباز لە هێرشێکی مووشەکیی جیاوازدا بریندار بوون، کە باری تەندروستیی 3 لەوان "ناجێگیر" ڕاگەیەندراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.