Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:14

سێنتكۆم دەنگۆی کوژرانی 500 سەربازی لە دوبەی ڕەتکردەوە

کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کوژرانی سەربازەکانی لە شاری دوبەی دەکەن و ڕایگەیاند، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانیان.

دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ڕێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر دوو حەشارگەی هێزە ئەمریکییەکان لە دوبەی و زیاتر لە 500 سەربازی کوژراون و بریندار بوون، لایەنی ئەمریکی بە فەرمی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.

سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هیچ کارمەندێکیان لە دوبەی ڕووبەڕووی هیچ هێرشێک نەبووەتەوە. ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی "درۆ و هەواڵی هەڵبەستراو" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەوڵدەدات ئەو ڕاستییە بشارێتەوە کە توانای سەربازییان بە شێوەیەکی بەرچاو تێکشکاوە و لاواز بووە.

ئەم وەڵامەی واشنتۆن لە کاتێکدایە، کە شەڕی میدیایی و بڵاوکردنەوەی ئاماری جیاواز لە بارەی زیانەکان لە نێوان تاران و واشنتن گەیشتووەتە لوتکە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو گرژییە سەربازییە توندەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە و هەردوولا هەوڵدەدەن لە ڕێگەی پەیامی میدیاییەوە کاریگەرییەکانی خۆیان نیشان بدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.