ئه‌مرۆ شەممە، شێهباز شه‌ریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی ورد و برایانه‌ی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران هەبووە، لە کاتێکدا وەزیرانی دەرەوەی سعوودییە، میسر و تورکیا خۆیان ئامادە کردووە بۆ کۆبوونەوە لە ئیسلام ئاباد بۆ گوتووێژ لە باره‌ی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
حکوومەتەکەی شێهباز شەریف له‌م دۆخه‌دا وەک نێوه‌ندگیرێكی سەرەکی نێوان ئێران و ئەمریکا دەرکەوتووە لەگەڵ درێژبوونەوەی شەڕەکەیان، بۆ گواستنه‌وه‌ی پەیامەکانی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌گه‌ل یه‌كتر.
لای خۆیه‌وه، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، "بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە دیپلۆماتکارە باڵاکانی ڕیاز، قاهیرە و ئەنقەرە لە پایتەختی پاکستان بچنە ناو گفتوگۆی قووڵ لەسەر کۆمەڵێک پرس، لەنێویاندا هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا".
لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: ئیسحاق دار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان میوانداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ،میسر ،سعوودییه ده‌كات و دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان كۆده‌بنه‌وه.
لای خۆیه‌وه، هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌ممه حكوومه‌تی میسر گفتوگۆکانی پشتڕاستکردەوە.
شێهباز شه‌ریف سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان لە بەرنامەی ئێکس نووسیویەتی: “من ئیدانەکردنی توندی پاکستانم له بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی به‌رده‌وام دووپاتکردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.