Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:23

سوپای پاسداران هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازی لە ناوەندە پیشەسازییەکان دەکات

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوای بەئامانجگرتنی دوو کارگەی گەورەی پۆڵا لە نێو خاکی وڵاتەکەی، بەڵێنی تۆڵەکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە ناوەندە پیشەسازییەکانی لایەنی بەرانبەر دەکەنە ئامانج.

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا جەختی لەوە کردەوە، کە بێدەنگ نابن لە بەرانبەر لێدانی ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی وڵاتەکەیان. ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بە هەمان شێوە و وەک وەڵامدانەوەیەک، گورز لە پێگە پیشەسازی و ستراتیژییەکانی نەیارەکانیان بوەشێنن.

ئەم هەڕەشانەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆمەڵگەی گەورەی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە ئێران ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بوونەتەوە و زیانی زۆریان بەرکەوتووە. ئەم جۆرە پەرەسەندنانە ئاماژەن بۆ گۆڕینی ئاراستەی جەنگ بەرەو لێدانی ژێرخانی ئابووری یەکدی، کە مەترسییەکی جددی لەسەر سەقامگیری ئابووری و ژیانی مەدەنی لە ناوچەکەدا دروست دەکات و بازنەی ململانێکان فراوانتر دەکات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.