Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 20:35

 ئێران کوژرانی جێگری سەرۆکی هەواڵگریی دەریایی سوپای پاسدارانی پشتڕاست کردەوە

کوردستان TV
100%

میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرانی بەهنام ڕەزایی، جێگری سەرۆکی هەواڵگریی دەریایی سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بەهنام ڕەزایی کە یەکێک بوو لە فەرماندە و بەرپرسە باڵاکانی بواری هەواڵگری لە نێو سوپای پاسداران، لە ئەنجامی پەرەسەندنە سەربازییەکانی ئەم دواییەدا گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو بەرپرسیارێتییەکی ستراتیژی لە بەشی هەواڵگریی دەریایی سوپای پاسداران هەبووە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی کوشتن و بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵا سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەستیپێکردووە، ئەمەش گورزێکی دیکەی ئەمنی و سەربازییە کە بەر دامەزراوە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە دەکەوێت لە چوارچێوەی ئەو ململانێ چەکدارییەی لە ناوچەکەدا لە ئارادایە.  

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.