Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 00:57

لە ئێران دوو کۆمەڵگەی گەورەی پیشەسازی پۆڵا کرانە ئامانج

کوردستان TV
100%

لە درێژەی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی ئابووری ئێران، دوو کۆمەڵگەی گەورەی بەرهەمهێنانی پۆڵا لەو وڵاتە کرانە ئامانج و زیانیان پێگەیشت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم دوو کۆمەڵگەیە کە لە ناوەندە ستراتیژییەکانی پیشەسازی ئێران هەژمار دەکرێن، ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی پەککەوتنی بەشێکی کارەکانیان.

 پیشەسازی پۆڵا یەکێکە لە سێکتەرە گرنگەکانی ئابووری ئێران و ڕۆڵێکی سەرەکی لە دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان و هەناردەکردندا دەگێڕێت.

ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە چووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزە و پیشەسازی ئێران چڕتر بوونەتەوە، کە مەترسییەکی جددی لەسەر داهاتووی ئابووری ئەو وڵاتە دروست کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.