Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 04:01

سوپای پاسداران: تا ئێستا گەرووی هورمز بەداخراوی ماوەتەوە

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ هەینی جەختی لە بەردەوامی داخرانی گەرووی هورمز كردەوە، راشیگەیاند هەر كەشتییەك لە گەرووەكە نزیك ببێتەوە لێی دەدەن.

سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی سێ كەشتی هەوڵیان دا لە گەرووی هورمز بپەڕنەوە دوای ئەوەی گوێیان لە دۆناڵد ترەمپ ببوو كە گەرووەكە كراوەتەوە.

راشیگەیاند: هێزەكانمان هۆشدارییان دایە هەرسێ كەشتییەكە و ناچاریان كردن بگەڕێنەوە.

سوپای پاسداران جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە هەر كەشتییەكی وڵاتانی لایەنگری ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵی پەڕینەوە و دەربازبوون لە گەرووەكە بدات، رووبەڕووی سوپاكەیان دەبێتەوە.

ئەم هۆشدارییەی سوپای پاسداران لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو گەرووەكە بەڕووی هاتوچۆی كەشتییەكان كراوەتەوە دوای هێوكردنەوەی دۆخەكە و دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەنێوان ئەمریكا و ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.