Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 10:13

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دەكات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوە دەكات كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەند شەقامێكی هەولێر جوولەی هاتوچۆ وەستاوە، بۆیە داوا لە شوفێران دەكات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە.

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران رایدەگەیەنێت: بە هۆی ئەو شەپۆڵە بارانە بە خوڕەی شاری هەولێری گرتۆتەوە، هەندێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر ئاستی باراناو تێیاندا بەرز بۆتەوە و بۆتە هۆی وەستانی جوولەی هاتوچۆ.

هەروەها رایدەگەیەنێت: بەهۆی بەردەوامی بارانبارینی بە لێزمە و بەخوڕ، ئەگەر هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چەند شەقامێکی تریش ئاستی باراناو تێیاندا بەرز ببێتەوە و جوولەی هاتوچۆ تیایاندا بووەستێت.

بۆیە داوای لە شوفێران كرد تا ئەم شەپۆڵەی بارانبارین دەوەستێت، ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ نەیەنە دەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ناوی ئەو شەقامانەی بڵاو كردەوە كە ئێستا ئاستی باراناو تیایاندا بەرز بۆتەوە:-

1- شەقامی 100 مەتری نزیک فاملی مۆڵ

2- شەقامی شۆڕش بەرزەپردی شۆڕش

3- شەقامی 40 مەتری بازاڕی لەنگە

4- ڕێگای دارەتوو و بنەسڵاوە و ئاوێنەی شار

5- پردی بنەسڵاوە شەقامی لاوان

6- شەقامی 60 مەتری نزیک یاریگەی فرانسۆ هەریری

7- شەقامی گەڕەكی ڕۆشنبیری دارەتوو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.