ئهمڕۆ پێنجشەممە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بە سەردانێکی پێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە سعوودییە بۆ واژۆكردنی رێككهوتنێك له بواری هاوكاریی ئهمنیی بۆ پاراستنی بهرگریی ئاسمانی له دژی فڕۆكهی بێفرۆكهوان.
بەرپرسێکی باڵا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووه: سعوودییە و ئۆکراینا ڕێککەوتنێک لەسەر هاوکاریی ئەمنی بەتایبەتی لە بواری پاراستنی ئاسمانی واژۆ دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە كه هێرشه درۆنییهكانی ئێران تهنگی به وڵاتانی كهنداو ههڵچنیووه و دهیانهوێت سوود له ئهزموونی كیێڤ وهربگرن.
کیێڤ هەوڵدەدات ئەزموونی خۆی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی دەوڵەتانی کەنداو له چوارچێوهی رێككهوتنێك بخاته گهر.
زێلێنسکی لهم سهردانهدا رایگهیاندووه: زیاتر لە 200 پسپۆڕی ئۆکراینی لە بواری ئۆپەراسیۆنی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێویاندا سعوودییە جێگیر كراون.
زێلێنسکی لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی، گەیشتوومەتە سعودیە، بڕیارە کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامبدەین، پاڵپشتییەکە بەرز دەنرخێنین، پاڵپشتی ئەو کەسانەش دەکەین کە ئامادەن لەگەڵمان کاربکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.