سەرۆكایەتی شارەوانی بنەسڵاوە لە ئاگاداریەكدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران رایگەیاند، ئەمشەو هاتوچۆی لەسەر ریگەی پردی كۆنی بنەسڵاوە دادەخرێت بە مەبەستی كەمكردنەوەی مەترسیی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو.
شارەوانی بنەسڵاوە رایگەیاند: ئەمساڵ بۆ جاری سێیەمە بە هاوكاری بەرێوبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر پردی كۆنی بنەسڵاوە - لاوان خاوێن دەكرێتەوە.
راشیگەیاند: بە مەبەستی هەڵنەسانی ئاو و كەمكردنەوەی مەترسییەكان، ئەمشەو رێگەی هاتوچۆ لەسەر ئەو پردەو ئەم شەقامە دادەخرێت.
شارەوانی بنەسڵاوە داواشی لە هاووڵاتییان و شوفێران كرد هاوكاری تیمەكانمان بكەن تا پرد و رێگەكە خاون دەكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.