ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی ئەوروپا ڕێوشوێنی یاسایی توندتری کۆچبەری لەسەر کیشوەرەکە پەسەند کرد و پشتگیری لە دروستکردنی ناوەندی گەڕانەوە کرد بۆ ناردنه‌وه‌ی کۆچبەرانی نایاسایی لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پریس بڵاویكردووه‌ته‌وه: گرتنه‌به‌ری ئەم ڕێوشوێنانە لەسەر داوای زۆرینەی وڵاتانی ئەندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بووه به‌وه‌ی كه ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه (دیپۆرت كردنه‌وه)ی ئه‌و كۆچبه‌رانه دروست بكرێت كه به رێگه‌ی نایاسایی دێنه ناو خاكی ئه‌وروپا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ته‌واوی ئەندامانی ڕاستڕەو و ڕاستڕەوی توندڕەو لە هۆڵی پەرلەمان بە چەپڵەی جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە بڕیاره‌كه كرد و له‌مه‌ودوا به فه‌رمی سه‌نته‌رێكی ئه‌وروپی تایبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.