سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی (سەبری حەفزوڵا نێروەیی) پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانی، بڵاو كردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا رایگەیاندووە " خوالێخۆشبوو سەبری حەفزوڵا نێروەیی ته‌مه‌نێكى زۆرى به پێشمه‌رگايه‌تى و خزمه‌تكردن به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد".
دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ كۆچی دوایی سەبری حەفزوڵا نێروەیی:-
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سه‌برى حه‌فزوڵڵا نێروه‌يى، تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرين، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
خوالێخۆشبوو، ته‌مه‌نێكى زۆرى به پێشمه‌رگايه‌تى و خزمه‌تكردن به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/3/26
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.