Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 10:13

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی هامڵتۆن منداڵێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی هامڵتۆن نزیک گوندی بەرزێوە، رووداوێکی هاتوچۆ ڕووی دا و بەو هۆیەوە منداڵێکی تەمەن 6 ساڵان گیانی لەدەست دا.

مستەفا حوسێن كە هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری رواندزە، ئەمڕۆ پێنجشەممە چۆتە گوندی دەرگەڵە بۆ هێنانەوەی منداڵەکانی، بەڵام لە ڕێگە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووەتەوە.

لە ئەنجامی رووداوەكە منداڵێكی ئەو هاووڵاتییە بەناوی (مەرد مستەفا) تەمەن 6 ساڵان گیانی لەدەستداوە.

ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە قوتابی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بووە لە قوتابخانەی ئارمووشە لە رواندز.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.