Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 16:35

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێک ناوچە هەیە.

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لەگەڵ هەورەبرووسکە و تەزرە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە."

کەشناسیی هەرێم ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی شەودا، ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و پێشبینیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت. هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، بەفرێکی کەم دەبارێت.

سەبارەت بە سبەی هەینی، کەشناسیی هەرێم دەڵێت: "ئاسمان بە تەواوی هەور دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی بارانبارین لە زۆربەی شوێنەکان لاواز دەبێت، تەنیا لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان نەبێت کە بارانبارین تێیاندا بەردەوام دەبێت."

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (1 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:


هەولێر: 12 پلە

سلێمانی: 11 پلە

دهۆک: 11 پلە

کەرکووک: 13 پلە

هەڵەبجە: 12 پلە

گەرمیان: 15 پلە

زاخۆ: 12 پلە

چەمچەماڵ: 11 پلە

سۆران: 10 پلە

پیرمام: 9 پلە

حاجی ئۆمەران: 4 پلە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.