Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 08:08

ترەمپ: ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات بەڵام لە کاردانەوەی ناوخۆیی دەترسێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئێران لە پشت پەردەوە خەریکی دانوستانن و ئارەزووی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکەن، بەڵام ناتوانن بە ئاشکرا ڕایبگەیەنن. ترەمپ گوتی: "ئەوان دەترسن، چونکە پێیان وایە ئەگەر ڕێککەوتنەکە ئاشکرا بکەن، لەلایەن خەڵکی خۆیانەوە یان لەلایەن ئێمەوە دەکوژرێن."

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان بە ئەنقەست وشەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی" بەکاردەهێنێت لەبری "جەنگ"، چونکە چەمکی جەنگ پێویستی بە ڕێکار و مۆڵەتی یاسایی تایبەت هەیە. ئەو گوتی: "ئەوەی ئێمە دەیکەین لەناوبردنی سەربازییە. دەبوو شێرپەنجەکە ببڕین کە ئەویش ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆمی بوو، ئێستاش کارەکە تەواو دەکەین."

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد: "هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە هێرشێکی مووشەکی بەرفراوانی ئێران پووچەڵ بکەنەوە". بەپێی گوتەکانی ترەمپ: "ئێران 100 مووشەکی بە خێرایی 2000 میل لە کاتژمێرێکدا بەرەو ئامانجێکی زۆر گرنگی ئێمە تەقاند، بەڵام سەرجەمیان لە ئاسماندا تێکشێندران و خرانە ناو دەریاوە."

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئاماژە بەوە دەکرێت لە 28ی شوباتەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تاران کوژراون.

لە بەرامبەردا، ئێران زنجیرەیەک هێرشی وەڵامدەرەوەی ئەنجامداوە بۆ سەر ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەی بنکەی سەربازی ئەمریکایان تێدایە، وەک قەتەر، ئیمارات و بەحرەین. ترەمپ جەختی کردەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وزە لای ئەو گرنگ نییە، چونکە ئەوانە کاریگەری "کورتخایەن"ی پرۆسەی ڕزگاربوونن لە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.