ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، وەزارەتی ناوخۆی ئوستڕالیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئەو کەسانەی کە هه‌ڵگری پاسه‌پۆرتی ئێرانین بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتوو سەردانی ئوستڕالیایان لێ قەدەغە دەکرێت چ بۆ گەشتوگوزار یان بۆ مه‌به‌ستی کارکردن بێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوستڕالیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له‌پێناو سه‌قامگیریی و ئاسایشی ئوستڕالیا و دوور بوون له ئاڵۆزییه‌كانی جه‌نگ ئه‌م هه‌نگاوه به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی ئێرانی ده‌گرنه‌به‌ر.
لای خۆیه‌وه، تۆنی بێرک، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا ڕایگەیاند، بڕیارەكه هاووڵاتییانی ئێرانی نیشتەجێی هەمیشەیی ئوسترالیا ناگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌باشی لەلایەن حکوومەتەوە لەبەرچاو گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.