ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، کەناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەگەری ڕاگەیاندنی ئاگربەست له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لەلایەن ترەمپەوە، بۆ ئه‌وه‌ش ئیسرائیل ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
کەناڵەکە لە زاری بەرپرسانی باڵای سه‌ربازی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه: "دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ورد و تێروتەسەل لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمە، بەڵام ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی هێشتا لە ئارادایە و مه‌حاڵ نییه و دەبێت خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.
جێی باسه تا ئێستا ئێران و ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی كۆتایی یه‌كتریان نه‌داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پیشاندانی ره‌زامه‌ندنی بۆ مه‌رج و داواكارییه‌كانی یه‌كتر بۆ وه‌ستانی جه‌نگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.