Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 08:39

شا عەبدوڵای دووەم سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن پێگه‌يشت بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی شای ئوردنە:-

جەنابی مەسرور بارزانی خوا بیپارێزێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق:

سڵاوی خواتان لێ بێت،

بە خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە (خوا لێیان خۆش بێت) و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەم بە هۆی دوو هێرشی مووشەکی ئێرانی بیست. بە ناوی خۆم و گەل و حکوومەتی شانشینی ئوردن، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان بۆ ئەم کارەساتە لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقی برا ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

إنا لله وإنا إليه راجعون.

براتان:
عەبدوڵای دووەم کوڕی حوسەین
شای شانشینی ئوردن
عەممان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.