Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 07:43

سێنتکۆم: ئێران هیچ فرۆکەیەکی ئێمەی نەخستووەتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەكیان لەلایەن ئێرانەوە رەت دەكاتەوە.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا دەڵیت "هەندێک سەرچاوەی هەواڵی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری (F/A-18)ی لە ئاسمانی "چابەهار" بە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو خستووەتە خوارەوە.

سێنتکۆم دەشڵێت: بەگوێرەی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و تا ئێستا هیچ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەخراوەتە خوارەوە و هەواڵەکە وەک پڕوپاگەندەیەک وەسف دەکرێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە بارودۆخێکی هەستیاری ئەمنیدایە و هەوڵەکان بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و پەرەپێدانی گرژییەکان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری چەواشەکارانە بەردەوامییان هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.