Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 03:33

کۆشکی سپی: ترەمپ دەرگای جەهەنەم بە ڕووی ئێران دەکاتەوە ئەگەر ڕێکكەوتن نەکات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە دەكات كە کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا ئەو 15 خاڵەی ڕەت نەکردووەتەوە کە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە خراونەتە ڕوو، جەختیشی كردەوە كە هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ هەمیشە پشتگیری لە بژاردەی ئاشتی و دانوستانی دەكات، بەڵام لە هەمانكاتدا دەرگای جەهەنەم بەڕووی ئێران دەکاتەوە ئەگەر ڕێکكەوتن نەکات.

کارۆلین لێڤیت گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی ئەمشەو چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد: سەرەڕای بەردەوامیی گرژییەکان، تاران هێشتا وەڵامی فەرمی و کۆتایی سەبارەت بەو مەرج و خاڵانە نەداوەتەوە کە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان پێشنیاز کراون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتەبێژی کۆشکی سپی نیگەرانی توندی وڵاتەکەی نیشان دا و ڕایگەیاند "ئێران بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا"، ئەمەشی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی وەسف کرد.

کارۆلین لێڤیت لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ماوەی رابردوودا بەردەوام پشتگیری لە بژاردەی ئاشتی و دانوستان و رێككەوتنی كردووە، بەڵام لە هەمانكاتدا بەڵێنی داوە ئەمجارە دەرگای جەهەنەم بەڕووی ئێراندا بكاتەوە، ئەگەر ڕێکكەوتن نەکات.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری ململانێکان بەردەوامن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.