Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:12

نەتانیاهۆ توڕەیە و هەڕەشەی توند لە ئێران دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی هێرشە مووشەكییەكانی شەوی رابردووی ئیران بۆ سەر شاری عەراد زۆر توڕە بووە و بڕیاریداوە تۆڵەی گەورە لە سوپای پاسداران و سەركردەكانی ئێران بكاتەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە: زۆر بە توندی لە رژێمی ئێران دەدەین، لە سوپای پاسداران دەدەین كە بریتین لە گرووپێكی تاوانبار، لە یەك بەیەكیان دەدەین، لە سەركردەكانیان دەدەین و دامەزراوە و سەرچاوە ئابوورییەكانیان وێران دەكەین.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش دا كە لە هێرشەكانی دوێنێی ئێران چەند شوێن ئایینی لە قودس كراونەتە ئامانج، لە دیواری پیرۆز و كەنیسەی قیامە و مزگەوتی ئەقسا دراوە، خۆشبەختانە زیانیان نەبووە، بەڵام ئەوان لەم سێ شوێنە پیرۆزەی ئاینیشیان داوە.

شەوی رابردوو مووشەكەكانی ئێران هەریەك لە شارەكانی عەراد و دیمونیان كردە ئامانج و بەگوێرەی دوایین ئامارەكان زیاتر لە 300 كەس بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.