Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 19:31

بەریتانیا: هیچ بەڵگەیەک نییە ئێران بییەوێت ئەوروپا بکاتە ئامانج و پەلکێشی ناو شەڕ نابین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، ستیڤ ڕید، وەزیری نیشتەجێکردنی بەریتانیا ڕایگەیاند، هیچ هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگری لەبەر دەستدا نییە پشتگیری لەو دەنگۆیانە بکات کە دەڵێن ئێران پلانی هەیە بە مووشەکی بالیستی هێرش بکاتە سەر ئەوروپا، یان تەنانەت توانایەکی لەو شێوەیەی هەبێت.

ستیڤ ڕید لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (BBC) ئاماژەی بەوە کرد: "هیچ هەڵسەنگاندنێک نییە باس لەوە بکات کە تاران هەوڵی بەئامانجگرتنی ئەوروپا دەدات، چ جای ئەوەی توانای ئەنجامدانی کارێکی لەو شێوەیەشی هەبێت ئەگەر بییەوێت."

وەزیری بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکی دیکەیدا لەگەڵ (Sky News)، سەبارەت بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ تێکشکاندنی وێستگەکانی وزەی ئێران ئەگەر لە ماوەی 48 کاتژمێردا گەرووی هورمز نەکاتەوە، ڕایگەیاند: "ئەوە هەڵوێستی شەخسیی سەرۆکی ئەمریکایە و ئەو دەتوانێت بەرگری لە گوتەکانی بکات، بەڵام ئێمە پەلکێشی ناو شەڕ نابین." جەختیشی کردەوە کە بەریتانیا تەنها پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات.

ئەم لێدوانانەی لایەنی بەریتانی لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندبوو، ئێران خاوەنی مووشەکێکە کە توانای هەیە بگاتە "لەندەن، پاریس یان بەرلین". هاوکات لە هێرشەکەی بەرەبەیانی هەینی ڕابردوودا، ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی بالیستی مەودا مامناوەندی بەکارهێنا کە توانای هەیە بگاتە ناوچە دوورەکانی ئەوروپا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.