Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 11:10

تاران هۆشداریدان بۆ چۆڵکردنی دەوحە و دەزگا میدیاییەکانی قەتەر ڕەت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، تاران هیچ جۆرە هۆشدارییەکی بۆ چۆڵکردنی پایتەختی قەتەر یان نووسینگەی کەناڵە میدیاییەکان دەرنەکردووە و ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە بە "هەواڵی ناڕاست" ناودەبات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاژانسی "تەسنیم"ی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە: "بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیە ناڕاست و بێبنەمایانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ئێران هیچ جۆرە هۆشدارییەکی سەبارەت بە چۆڵکردنی دەوحەی پایتەختی قەتەر یان نووسینگە میدیاییەکانی ئەو وڵاتە دەرنەکردووە."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بە ئامانجگرتنی دەزگا میدیاییەکان هیچ پەیوەندییەکی بە کردەوەکانی ئێرانەوە نییە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەرچاوە ئاگادارەکە جەختی کردووەتەوە، ئێران گەلان و دەوڵەتانی ناوچەکە بە "برا"ی خۆی دەزانێت و تەنها بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.