Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 21:24

کەشناسی: بارانبارین و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند: بارانبارین و هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ شەممە 21ـی ئادار بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ڕایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆوە بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە. لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە.

بۆ سبەی یەک شەممە، 22ـی ئادار بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەرۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دابێت

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان شەممە یەکشەممە
هەولێر 16 15
سلێمانی 13 12
دهۆک 14 13
هەڵەبجە 12 12
چەمچەماڵ 15 14
سۆران 10 10
گەرمیان 18 17
پیرمام 11 10
حاجی ئۆمەران 5 4
زاخۆ 14 14

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.