ئەمریكا بڕیاری دا رێگە بە ئێران بدات بۆ ماوەی مانگێك نەوت و سووتەمەنییە كۆگاركراوەكانی لەناو كەشتییەكان بفرۆشێت، تا بەم ڕێگەیە رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت لە جیهاندا.
سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند: بۆ چارەسەری دۆخی ئێستا، ئەمریكا بە خێرایی رێگە دەدات ئێران نزیكەی 140 ملیۆن بەرمیل نەوت بگەیەنێتە بازاڕەكانی جیهان، ئەمەش بۆ كەمكردنەوەی ئەو پاڵەستۆیانەیە كە ئێستا بۆ وزە لەسەر ئاستی جیهان دروستبووە.
راشیگەیاند: بە كورتی، نەوتی ئێران بۆ دژی تاران بەكار دەهێنینەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، بەڵام لە هەمانكاتدا ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانمان بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەومی دەبێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەهەمانشێوە رۆژی هەینی هەفتەی رابردوو رێگەی بە وڵاتان دابوو تا رۆژی 11ی مانگی داهاتوو نەوتی رووسیا بكڕن، بە مەبەستی دەستكەوتنی نەوت و دابەزینی نرخەكەی لە جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.