دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە كوژرانی ئەندامێكیان بەهۆی بۆردومانی سەر بارەگاكەیان لە خورماتوو راگەیاند.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لە درەنگانی شەوی هەینی "ئەمریكا و ئیسرائیل" هێرشێكیان كردە سەر بارەگای فەوجی 4 سەر بە لیوای 52ی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی حلێوە لە خورماتوو.
بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا ئەندامێكمان كوژرا و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشەكە بە دوو مووشەك ئەنجامدراوە و کاتژمێر 11ی شەوی رابردوو لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامی هێرشەكانیش 4 ئەندامی حەشد بریندار بوونە، یەکێک لەبریندارەکان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا، کوژراو و بریندارەکان خەڵکی شارۆچكەی حەویجەن لە سنووری پارێزگای کەرکووک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.