دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی لە میانەی لێدوانی بۆ بەشێك لە میدیاكانی جیهان رایگەیاند، لەڕووی سەربازییەوە ئێرانیان تێكشكاندووە، جەختیشی كردەوە كە هەر كاتێك خۆی بیەوێت شەڕ رادەگرێت، بەڵام جارێ ئەمە ناكات.
ترەمپ لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بەوە دا "ئەمریکا لە شەڕ گورزی بەهێز و گەورەی لە ئێران داوە". راشیگەیاند "واشنتن توانیویەتی سەرکەوتنی سەربازی بەسەر بەدەستبهێنێت و دوژمن بەتەواوەتی تێكبشكێنێت".
سەبارەت بە گەرووی هورمز، دۆناڵد ترەمپ گوتی "هەرچەندە ئەمریكا گەرووەكە بەكارناهێنێت، بەڵام بەمزووانە گەرووەكە دەكاتەوە".
سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە داوای لە وڵاتان كرد هاوكار بن بۆ كردنەوەی گەرووەكە بەتایبەت هەردوو وڵاتی چین و كۆریای باشوور كە گەرووەكە بۆ ئەوان زۆر گرنگە.
ترەمپ گوتیشی: ئیسرائیل ئامادەیە كۆتایی بە شەڕی ئێران بهێنێت، كاتێك كە ئەمركا بڕیار دەدات كۆتایی پێ بێت، بەڵام جارێ ئەمە ناكەن و شەڕ ڕاناگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.